به‌رشلۆنه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشه‌نگایه‌تی و تینیرێفی به‌ چوار گۆڵ نارده‌وه‌ دوورگه‌كانی كه‌ناری(وێنه
نوشته شده توسط : Honar Pirani

به‌رشلۆنه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشه‌نگایه‌تی و تینیرێفی به‌ چوار گۆڵ نارده‌وه‌ دوورگه‌كانی كه‌ناری(وێنه‌)

له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 36ـی خوولی لالیگاـی ئیسپانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر یانه‌ی تینیرێفی به‌ ئه‌نجامی 4-1 وه‌ زیاتر سوور بوو بۆ پارێزگاری كردن له‌ نازناوی لالیگا بۆ وه‌رزی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك،،،له‌سه‌ر یاریگای كامپ نو به‌رشلۆنه‌ میوانداری یانه‌ی دوورگه‌كانی كه‌ناری تینیرێفی كرد وه‌ یارییه‌كه‌ به‌ ناوبژیوانیه‌تی كارلۆس فێرێرۆ به‌ڕێوه‌چوو،،له‌ یارییه‌كی نیمچه‌ ئاساندا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ توانی له‌ خووله‌كی 17ـدا له‌ ڕێگه‌ی یاریزان لیۆنێل میسی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات به‌ر له‌وه‌ی له‌ خووله‌كی 39ـدا یاریزان ڕۆمان ماڕتینێز گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون تۆمار بكات بۆ یانه‌كه‌ی و به‌م ئه‌نجامه‌ش گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌ كۆتا هات،،له‌ گێمی دووه‌مدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ زیاتر كۆنترۆلی یاریگای كرد و له‌ خووله‌كی 63ـدا یاریزان بۆیان كریكێچ گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و له‌ خووله‌كی 77ـدا یاریزان و ئه‌ستێره‌ی چاوه‌ڕوان كراو پێدرۆ ڕۆدرێگێز گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد وه‌ له‌ دوا خووله‌كدا ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی میسی گۆڵی چواره‌م و كۆتایی تۆمار كرد،به‌م ئه‌نجامه‌ش مه‌ینه‌ته‌كانی یانه‌ی تینیرێفی زیادی كرد و نزیكه‌ له‌ دابه‌زین بۆ خوولی پله‌ یه‌كه‌كانی ئیسپانیا و له‌ پله‌ی 18 مایه‌وه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 35 خاڵ كه‌چی یانه‌ی به‌رشلۆنه كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ 93 خاڵ و له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا مایه‌وه‌ وه‌ یاریزان میسی كۆی گۆڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ 31 گۆڵ له‌ پێشه‌نگی گۆڵكاران دێت.

Barcelonas's Argentinian forward Lionel Messi  (C) is congratuled by his teamates after scoring during the Spanish League football match Barcelona against Tenerife at the Camp Nou stadium in Barcelona on May 4, 2010.

Barcelona's Argentinian forward Lionel Messi  reacts after Tenerife's Argentinian midfielder Roman Fernando scored  during the Spanish League football match Barcelona against Tenerife at the Camp Nou stadium in Barcelona on May 4, 2010.

Barcelona's Lionel Messi reacts after missing a chance to score against Tenerife during their Spanish first division soccer match at Nou Camp stadium in Barcelona May 4, 2010.

Barcelona's Swedish forward Zlatan Ibrahimovic kicks the ball during the Spanish League football match Barcelona against Tenerife at the Camp Nou stadium in Barcelona on May 4, 2010.

Barcelona's Lionel Messi reacts after missing a chance to score against Tenerife during their Spanish first division soccer match at Nou Camp stadium in Barcelona May 4, 2010.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيسبانيا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1191
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست